بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی 14 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستیدا هاتووە کە لێکۆڵینەوەکانی سوپای ئەو ڕژێمە کە بەشێکی بەم دواییانە ئاشکرا کراوە، تەنیا بەشێکی بچووکی شکستە گەورە و ترسناکەکەی ئۆپەراسیۆنەکەی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 بووە.
ئەو کەناڵە ڕایگەیاندووە کە تەنیا لە سەدا 10 ی شکستەکان بۆ خەڵک ئاشکرا بووە، لە کاتێکدا کە ڕیزێک لە شکستەکان بوونی هەیە کە تێگەیشتن لەوان زۆر قورسترە.
ڕاشیگەیاندووە کە شکستەکەی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا بۆ شەوی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ناگەڕێتەوە، بەڵکوو ئەم شکستە لە ماوەی دە ساڵدا بووە و لە ناوخۆی پێکهاتەی سەربازیی ئەو ڕژێمەدا شوێنی خۆیی کردووەتەوە.
لقی هەواڵگری سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە تەنانەت پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، زۆربەی بابەتەکان سەبارەت بە گرووپە چەکدارەکانی کەرتی غەززە نازانێت.
ژمارەیەک لە بەرپرسانی لقی هەواڵگری سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە سوپای ئەو ڕژێمە بە بێ تێگەیشتنی تەواو لە دوژمن چووەتە شەڕی غەززەوە و ئەمەش بابەتێکی مەترسیدارە و پیشاندەری بەردەوامبوونی حەماسە./.