بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەین رۆنی دوای ئەوەی ماڵئاوایی لە تۆپی پێ کرد، چووە ناو ڕاهێنەرایەتی بەڵام تەنیا بۆ ماوەی 83 ڕۆژ ڕاهێنەرایەتی کرد و ئەو ئەنجامە خراپانەی بەدەستی هێنا لە کۆتاییدا وای لێکرد که لە کارەکەی لادرا. ئێستا وەک شیکارێک گەڕاوەتەوە بۆ جیهانی تۆپی پێ.
رۆنی وەک ڕاهێنەری داهاتووی مانچستەر یۆنایتد ناسێندرابوو و زۆر کەس ئەوی وەک باشترین گۆڵکار لە مێژووی مانچستەر یۆنایتد ناسیوه بەڵام ئاستی خراپی ئەو بووە هۆی ئەوەی ناوبانگەکەی نەمێنێت. سەرەڕای ئەم دۆخە، مایکل ئۆوێن هاوڕێی پێشووی وەین رۆنی، پێی وایە که ئەو هێشتا دەتوانێت وەك ڕاهێنەرێكی بەتوانا خزمەت بكات.
مایکل ئۆوێن لە وتوووێژێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: وەیین رۆنی متمانەی بە تواناکانی خۆی هەیە و ئەوەش وا دەکات لە هەموو کەسێک چانسی زیاتری بێت کە ڕاهێنەریی مانچستەر یونایتد بەدەست بهێنێت. من دڵنیام کە لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت. ئەو پیشانی هەموو کەسێک دەدات کە هەرچی پێویست بێت بۆ فێربوونی لێهاتووییەکانی لە سەختترین بارودۆخەکاندا ئەنجامدەدات./.