بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەڵەوی نەخۆشییەکە کە لە ئێستادا یەکێکە لە گرنگترین کێشە تەندرووستییەکانی جیهان. بە پێی دوایین ئامارەکان، 800 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا قەڵەوییان هەیە. قەڵەوی مەترسی تووشبوون بە زۆرێک لە نەخۆشییەکان زیاد دەکات، لەوانەش، نەخۆشی شەکرە، شێرپەنجە، نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، چەوری جگەر و نەخۆشییەکانی هەناسەدان.
گۆڕینی شێوازی ژیان، کاریگەری ئامێر و تەکنۆلۆژیاکان، کەمکردنەوەی چالاکی جەستەیی و گۆڕینی سەلیقە، وایکردووە ڕۆژانە قەڵەوی زیاتر لە کۆمەڵگادا ببینین. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە بە گۆڕانکارییەکی سادە لە شێوازی خۆراکدا دەتوانین ڕێگری بکەین لە قەڵەوی.
ڕێگاکانی دوورکەوتنەوە لە قەڵەوی بریتین لە:
1- لە کاتژمێرێکی دیاریکراوی ڕۆژدا خوراکەکانت بخۆ
2- هەندێک جار هەستی تینوێتی لە گەڵ برسێتی تێکەڵ دەکرێت، بۆیە بەلانیکەمەوە ٨ پەرداخ ئاو لە ڕۆژدا بخۆرەوە
3- بۆ خواردن دەفری بچووک بەکاربهێنە و دوور بکەوەرەوە لە دانانی بڕێکی زۆر لە خۆراک لە سەر مێزەکە
4- بە هێواشی خوراکەکەت بخۆ
5- خۆت بەدوور بگرە لە خواردنی ڕۆن
6- سەوزە بە هۆی بەرزی ڕیشاڵەوە دەبێتە هۆی هەستی تێربوونی درێژخایەن و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
7- دوور بکەوەرەوە لە خواردنی خوراکی سورکراوە وەک: سۆسیس، پیتزا، پەتاتەی سورکراوە و جۆرە جیاوازەکانی ساندویچ کە لە دەرەوەی ماڵەوە درووست دەکرێن و پێکهاتەی چەوریان هەیە./.