بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر هانیه ناسری شارەزا لە بواری تەندرووستی، سەرئێشەی بە یەکێک لە باوترین کێشەکان لە کاتی بەڕۆژووبووندا وەسف کردووە. ئەو پێشنیاری کردووه بۆ ڕێگریکردن لە سەرئێشە، نزیکەی 10 ڕۆژ پاش دەستپێکردنی مانگی ڕەمەزان خوراکی کەمتر بخۆن و دوور بکەونەوە لە خواردنەوەی زۆری چا و قاوە.
ناوبراو وتی کە بەکارهێنانی ئاوی گەرم و هەنگوین لە پارشێودا کاریگەرە بۆ ڕێگریکردن لە سەرئێشە بەڵام بەکارهێنانی خۆراکی چەور و پڕ لە بەهارات و خوێ لە کاتی پارشێودا پێشنیار ناکرێت، چونکە دەتوانێت ببێتە هۆی سەرئێشە. ئەو شارەزایە هەروەها وتی کە یەکێک لە هۆکارەکانی سەرئێشە لە کاتی بەڕۆژووبووندا بریتییە لە ئاوچنیانی جەستە. خەڵکی بەڕۆژوو پێویستە ئاگاداربن کە دوای بەربانگ تا پارشێو شلەمەنی پێویست بخۆنەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە خواردنی میوەی وەک خەیار و شووتی و سەوزە لەوانەش کاهوو دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێگریکردنی سەرئێشە لە کەسانی بەڕۆژوودا بە دابینکردنی ئاوی جەستە. هەروەها مرۆڤ دەبێت لە نێوان ٦ بۆ١٠ کاتژمێر بخەوێت. لە کاتی بەڕۆژووبووندا، پێویستە خەوی تەواومان هەبێت و دەبێت جیاوازی له نێوان خواردن و خەوتن نزیکەی دوو تا سێ کاتژمێر بێت./.