بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس لە کۆبوونەوەی لە گەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق و شاندی یاوەری، دوایین گۆڕانکارییەکانی غەززەی تاوتوێ کرد و ستایشی هەڵوێست و پشتیوانییەکانی گەل و حکومەتی عێراقی بۆ گەلی فەڵەستین کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە غەززە بەشێکی هەمیشەیی و جیانەکراوی خاکی فەڵەستینە.
مەحمود عەباس ڕایگەیاند کە کۆمەڵگای جیهانی بە تایبەت ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت گوشارەکان لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی و کۆتایی هێنان بە شەڕ و تاوان لە دژی گەلی فەڵەستین، زیاتر بکەن./.