بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد عەلی فازڵ وەزیری کارەبای عێراق لە شاری تاران لە گەڵ موحسین پاک نەژاد وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
پاک نەژاد و فازڵ لەو کۆبوونەوەدا بە پێی پەیوەندی مێژوویی نێوان ئێران و عێراق و هاوبەشییەکی زۆری نێوان هەر دوو وڵات، جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری وزەدا کردەوە.
وەزیرانی نەوتی ئێران و کارەبای عێراق هەروەها جەختیان لە سەر هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵات لە بوارەکانی نەوت، غاز، پترۆکیمیا و کارەبا کردەوە.
ئەو بەخشینەی ئەمریکا سەبارەت بە هاوردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق دیاریی کردووە، 8 ی ئادار بە کۆتایی دەگات، سەرەڕای ئەمەش سەعید تەوەکولی جێگری وەزیری نەوتی ئێران سەرەتای ئادار ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا بەخشینی کاتی بۆ هاوردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق دیاری دەکات./.