بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، فێدریکۆ ڤالڤێردی بە تەواوترین یاریزانی جیهان دەزانێت. ڤالڤێردی بە هۆی برینداربوونی لە سەر پێی چەپی، لە دۆخێکدایە کە ئەگەری زیانپێگەیشتنی زیاتری هەیە. شەوی ڕابردوو ئەم یاریزانە لە یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرەڕای ئازار و ناڕەحەتی، 82 خولەک یاریی کردووە کە ئەمەش دەتوانێت بۆ ئەو لێکەوتەی خراپی هەبێت.
لە یارییەکەی بەرامبەر تیپی ئۆساسونا، ڤالڤێردی تووشی پێکان بوو و دوای ئەوەش کارلۆ ئەنچیلۆتی سەرەڕای نەبوونی چاکبوونەوەی، جارێکی دیکە ئەوی ڕەوانەی یاری کرد. ئەم بڕیارە وایکردوو کە ڤالڤێردی لە یارییەکانی ئەم دواییەی ئامادە نەبێت. بەڵام لە یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرەڕای مەترسییە زۆرەکان یاری کرد و کاریگەری ئەرێنی لە سەر بەرگری هەبوو. بەڵام ئەم بڕیارەی ئەنچیلۆتی ڕەنگە ببێتە هۆی پێکانێکی زیاتر له ڤالڤێردی.
ڤالڤێردی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە هاوسەنگکردنی تیپەکە و نەبوونی ئەو دەتوانێت ببێتە هۆی لاوازی لە هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەدا. ڤالڤێردی وەک باشترین بژاردە بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری و ناوەڕاستی یاری ناسراوە./.