بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد هندی جێگری ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین سەبارەت بە پێشنیاری ئامادەبوونی هێزە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە، وتی: ئێمە مافی ئەوەمان هەیە پرسیار بکەین کە ئایا هێزە نێودەوڵەتییەکان دژ بە داگیرکاری زایۆنیستەکان هەنگاوێک دەنێن، یان ئەوەی کە ڕۆڵی ئەوان داماڵینی چەکی خۆڕاگری لە غەززە دەبێت؟
ناوبراو وتی: ئێمە بوونی هێزی نێودەوڵەتی لە غەززە بە هەر شێوازێک ڕەتدەکەینەوە. ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی لاوازکردنی ناوچەکە و داگیرکردنی دەدات و هیچ کات وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستینی ناوێت.
ڕاشیگەیاند کە ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە قاهیرە زۆر باشە، بەڵام ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی ئەوە ڕەتبکاتەوە، چی ڕوو دەدات؟/.