بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیال زەمیر وەک سەرۆک ئەرکانی نوێی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دەستبەکاربوو.
ناوبراو بووە جێگرەوەی هالۆڤی کە بە هۆی شکستەکانی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە دەستی لە کار کێشایەوە.
زەمیر ساڵی 2025 ی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بە ساڵی شەڕ ناو برد و وتی کە شەڕ هێشتا کۆتایی نەهاتووە و کێشەکان وەک خۆیان ماونەتەوە.
ناوبراو ئەرکی ڕێکخستنەوەی سوپای داگیرکاری ڕژێمی زایۆنیستیی لە پاش شکستەکانی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە ئەستۆ گرتووە./.