بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شلیک زیاتر لە پرتەقاڵ ڤیتامین C هەیە. ڤیتامین C مادەیەکی بەهێزی دژە پیرییه. چونکە بەرهەمهێنانی کۆلاجین زیاد دەکات، زیانی پێست چاک دەکاتەوە کە بە هۆی خۆرەوە درووست بووە و هەروەها چرچی پێست باشتر دەکات. ئەم ڤیتامینە پێستت گەشاوەتر و نەرمتر دەکات، بەکورتی، پێستێکی گەنجت بۆ دەهێنێت.
توێژینەوەکان دەریدەخەن کە فشار یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پیربوونی خێرا. چونکە شلیک ئەم پرۆسەیە خاو دەکاتەوە بە هۆی بوونی دژە ئۆکسێنەرەکان بەتایبەتی فلاڤۆنۆئید، بۆیە باشتر وایە ئەم جۆرە میوەیە تاقی بکەیتەوە.
ئەگەر بۆ جەستەت قورسە دژە ئۆکسێنەرەکان بۆ کارکردنی ئاسایی خانەکان بەرهەم بهێنێت، پێویستە خۆراکی سرووشتی وەک ئەم میوەیە بخۆیت. جگە لەمەش، دۆزینەوەی شلیک قورس نییە، چونکە لە سەرانسەری جیهان بە ئاسانی دەستت دەکەوێت. شارەزایان بۆیان دەرکەوتووە کە دەبێت ئەم جۆرە میوانە بخرێنە ناو خۆراکی هەموو کەسێکەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکان./.