بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لە میانەی وتارێکی لە لوتکەی عەرەبی لە قاهیرە، بە ئاماژە بە ئاگربەستی کاتیی غەززە وتی: دەبێت بە هەر شێوازێک ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی شەڕ بکەین.
ناوبراو داوای ئازادکردنی دیلەکانی لە هەر دوو لایەنی فەڵەستینی و ڕژێمی زایۆنیستی کرد و وتی: کۆتایی شەڕ بە تەنیا بەس نییە و جیهان پێویستی بە چوارچێوەیەکی سیاسی بەردەوامە بۆ ئاوەدانکردنەوە و باشترکردنی دۆخی ناوچەکە.
گۆتێرێش وتی: گەلی فەڵەستین ڕوبەڕوی دژوارترین هەلومەرج بوونەتەوە و مەترسی پەرەپێدانی توندووتیژییەکان لەئارادایە.
ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆیی سەبارەت بە دۆخی کەرتی خۆرئاوا دەربڕی و ڕایگەیاند کە ئەم ناوچەیە ڕوبەڕوی گەورەترین شەپۆلی ئاوارەیی لە چەندین دەیەی ڕابردوو بووەتەوە./.