بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو تیپی ئایندهۆڤن لە قۆناغی 8ی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر ئارسناڵ یاری کرد و بە ئەنجامی باوەڕپێنەکراوی 1-7 شکستی هێنا. ئەم دۆڕانە وایکرد کە تیپی ئایندهۆڤن بێ هیوا بێت بۆ یاری گەڕانەوە. یاری گەڕانەوە هەفتەی داهاتوو لە یاریگای ئیمارات بەڕێوەدەچێت و لە لایەن ئارسناڵەوە میوانداری دەکرێت.
لۆک دی یۆنگ کاپتنی تیپی ئایندهۆڤن دوای کۆتایی هاتنی ئەم یارییە ڕایگەیاند: ئارسناڵ ئەمڕۆ زۆر باشتر و لە سەرووی ئێمەوە یاری کرد. ئاستی ئێمە لەم یارییەدا زۆر خراپ بوو. ئارسناڵ تیپێکە لە خولی بەریتانی و دەبێت بزانین کە ئەم جۆرە تیپانە ئامادەن بە دەسەڵات وەڵامی ئەم جۆرە هەڵانە بدەنەوە.
ناوبراو وتی ئەم جۆرە شکستانە زۆر بێزارکەرن. بە هیوای ئەوە بوین که ئاستێکی باشترمان هەبێت لە یارییەکاندا. بەڵام دۆخی ئەم تیپە ڕۆژانە خراپتر دەبێت و ناتوانین دۆخەکە بگۆڕین. هیوادارم بتوانین لە داهاتوودا باشتر یاری بکەین./.