بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو تیپی ئەهلی سعوودیە لە قۆناغی 8ی خولی ئاسیا بەرامبەر تیپی ڕەیانی قەتەر یاری کرد و بە ئەنجامی ٣-١ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ماتیاس یايسل ڕاهێنەری ئەهلی سعوودیە لە وتووێژێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: ئامانجی تیپی ئەهلی لەم پێشبڕکێیانەدا تەواو ڕوونە. ئێمە هەوڵ دەدەین که ببینە پاڵەوان لە خولی ئاسیا. ئێمە دڵخۆشین بەو ئەنجامەی کە بەدەستمان هێناوە، هەروەها ئەو ئامانجانەی کە هەمانە.
ناوبراو وتی تیپەکەمان لە ئاستێکی بەرزی توانادایە و هەست بە ڕازیبوون و دڵخۆشی دەکەم لە ئاستی یاریزانەکانم لە هەموو یارییەکاندا./.