بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له یاری شەوی ڕابردوو بایرن میونشن بەرامبەر لیڤەرکۆزن بە ئەنجامی 3-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا. هاری کەین باشترین ئاستی خۆی لەم یارییەدا پیشاندا و توانی گۆڵی یەکەم و سێیەمی تیپەکەی تۆمار بکات. دوو گۆڵ کە بەس بوو بۆ ئەوەی هاری کەین وەک باشترین یاریزان لە یارییەکەدا هەڵبژێردرێت.
هاری کەین دوای کۆتایی یارییەکە لە وتووێژێکدا لە گەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: ئێمە سوودمان لە دەرفەتەکان بە باشی وەرگرت. بە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم هێزی زیاترمان دەستکەوت و توانیمان لە باشترین کاتدا بگەینە گۆڵی دووەم. دەرکردنی یاریزانی بەرامبەر، یارییەکەی بە تەواوی کردە سوود بۆ ئێمە.
ناوبراو وتی ئەمە یەکەم یاری بوو و دەزانین کە ئەوان تیپێکی مەترسیدارن. بۆیە لە یاری گەڕانەوەدا مافی ئەوەمان نییە بە هیچ شێوەیەک بە لاواز سەیری تیپی لیڤەرکۆزن بکەین. لیڤەرکۆزن نزیکترین رکابەری ئێمەیە لە خولەکەدا، ساڵانی رابردوو هەمیشە یاری سەختمان بەرامبەریان ئەنجامداوە. هەروەها هەفتەی داهاتوو پێویستە بەرامبەر ئەم تیپە بە تەواوی ئامادە بین./.