بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس مالیکی ڕایگەیاند کە عێراق لەمساڵدا 950 هەزار تەن بەرهەمی کشتووکاڵیی هەناردە کردووە.
ناوبراو لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیی کەناڵی ” العراقیە ” دا وتی کە دابەزینی ڕێژەی ئاوی ڕووبارەکان کاریگەری لە سەر توانای بەرهەمهێنانی کشتووکاڵی داناوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراق لە سەدا 66 کەڵکی لە سیستەمی نوێی ئاودێری وەرگرتووە.
ڕاشیگەیاند کە هەناردەی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی عێراق بۆ یەکەم جار و لەمساڵدا گەیشتووەتە 950 هەزار تەن./.