بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڕیاریدا پەیامێک بنێرێت بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید. ئەمڕۆ بەناوبانگترین و گەورەترین یانەی تۆپی پێی جیهان تەمەنی دەبێتە 123 ساڵ.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەژماری فەرمە خۆیدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: 123 ساڵ ڕیاڵ مەدرید. زۆر پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی یانەی مەدرید دەکەم. تەمەنی درێژ مەدرید!.
هەروەها وێنەیەکی خۆی لە پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ لە ژێر پەیامەکەیدا داناوه.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە نێوان ساڵانی 2009 تا 2018 یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید بووە و هەروەها زۆرترین ژمارەی پێوانەیی گۆڵی لە مێژووی یانەکەدا تۆمارکردووە./.