بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاولۆ فونسێکا ڕاهێنەری تیپی لیۆن، بە هۆی هێرشکردن و ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ناوبژیوان، ڕووبەڕووی یەکێک لە قورسترین سزاکان لە مێژووی خولی فەرەنسادا بووە. لێژنەی چاودێری خولی فەرەنسا بڕیاریدا پاولۆ فونسێکا بۆ ماوەی 9 مانگ له ڕاهێنەرایەتی تیپەکەی بێبەش بکات.
هەموو شتێک دەگەڕێتەوە بۆ یارییەکەی لیۆن بەرامبەر برێست کاتێک ناوبژیوان بڕیاریدا لە خولەکەکانی کۆتاییدا کارتی سوور بۆ فونسێکا پیشان بدات، ئەمەش وایکرد که فونسێکا بە توندی ناڕەزایەتی دەرببڕێت بەرامبەر بە ناوبژیوانەکە. لە ئەنجامدا، کاردانەوەی ئەم ڕاهێنەره وایکرد کە بۆ ماوەی ٩ مانگ لە تۆپی پێ دوور بکەوێتەوە./.