بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی کرملێن ڕایگەیاند کە دۆسیەی ناوەکیی ئێران یەک لەو بابەتانە دەبێت کە لە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن تاوتوێ دەکرێت.
لە بەیاننامەیەکی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیادا هاتووە کە ئەم بابەتە لە گەڕی یەکەمی دانوستانەکانیش لە سعوودیە تاوتوێ کراوە.
کۆشکی کرملێن پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕەزامەندیی لە سەر نێوەندگێڕی وڵاتەکەی لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەربڕیوە./.