بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی غەززەی بە بەشێکی جیانەکراوی خاکی فەڵەستین ناو برد و هۆشدارییدا کە هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی دۆخی ئەم ناوچەیە لە ڕێگای زۆر و سەربازییەوە نەک تەنیا ئاشتی مسۆگەر ناکات بەڵکوو پەرە بە ئاڵۆزییەکان دەدات.
ناوبراو داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە گرنگییەکی زیاتر بە چارەسەری دوو دەوڵەتی بدەن و لەبری کاردانەوەکانی بێ کاریگەر، لە پێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەی فەڵەستین هەنگاو بنێن.
وەزیری دەرەوەی چین جەختی لە سەر پێویستی گەیشتنی فەڵەستین و ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕێکەوتنێکی هاوبەش کردەوە و ڕایگەیاند کە وڵاتانی ناوچەکە دەبێت داهاتوو و چارەنووسی خۆیان بە شێوازی سەربەخۆ دیاری بکەن./.