بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری کەنداوی فارس لە جەدەی سعوودیە، بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسای ڕاگەیاند کە تا ئەو کاتەی حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ لە سەپاندنی گوشارەکانی بەردەوام بێت، ئێران ناچێتە دانوستانەکانی ناوەکی لە گەڵ ئەو وڵاتەوە.
ناوبراو وتی: پلانی ناوەکیی ئێران بە هێرشی سەربازی لە ناو نابرێت، ئەمە تەکنۆلۆژیایە کە ئێمە دەستمان پێیگەیشتووە و تەکنۆلۆژیا لە مێشک و یادگەدا لە ناو نابرێت.
ڕاشیگەیاند کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی هێرش بکاتە سەر ئێران، دەبێتە هۆی شەڕ و پێکدادانی بەربڵاوتر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست./.