بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم ماوەیەدا چەندین گرووپی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع و دەستەی تەحریری شام لە سوریا پێکهێنراوە کە گرنگترینی ئەوانەش ” فەوجی قەڵغانی کەناراو ” و ” ئەنجومەنی سەربازی بۆ ئازادی سوریا ” یە کە فەرماندەییەکەی لە ئەستۆی لیوایەکی پێشووی سوپای ئەم وڵاتەیە.
ئەمەش لە کاتێکداکە کە ژمارەیەک چەکدار شەوی پێنج شەممە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتی ئێستای سوریا لە تەرتوس، لازقیە و جەبەلە کە شەڕ و پێکدادانێکی قورسی لێکەوتەوە و هێزەکانی حکومەت کەڵکیان لە فڕۆکەی شەڕکەر و تۆپخانەی قورس لە دژی ئەو چەکدارانە وەرگرت.
هەروەها بە هۆی خۆپێشاندانی خەڵکەوە لە تەرتوس، جەبەلە و ژمارەیەک لە ناوچەکانی دیمەشق، کە وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر زوڵم و توندووتیژی هێزەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بووە، هێزە ئەمنییەکان بۆ کۆتایی هێنان بە ناڕەزایەتییەکان خەڵک تەقەیەکی زۆریان بە سەر ئەواندا کردووە.
هاوکات ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوی لە سوریا وێڕای ڕەخنەی توندی لە حکومەتی ئێستا بە هعی پێشێلکردنی مافی مرۆڤەوە، داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد دان بە خۆیاندا بگرن و لە توندووتیژی دووربکەونەوە.
حکومەتی سوریا بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆییەکان لە چەند ناوچەیەک قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاندووە.
بەرپرسێکی ئەمنی ڕایگەیاندووە کە دۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە هەندێک مزگەوتی سوریا داوای ڕاپەڕینی جەماوەری کراوە و ئەمەش پیشاندەری ئاڵۆزی تاییفی و ئەگەری دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆییە.
لە شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا ژمارەیەک لە هێزەکانی سەر بە حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع کوژراون و بریندار بوون کە لە نێویاندا سەربازێکی تورکیا هەبووە./.