بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائێل گەروسی بە ئاژانسی بلۆمبێرگی ڕاگەیاند کە سزاکان کاریگەرییان نییە و ئێران بە ئاشکرا لێیان دەرباز دەبێت و پلانە ناوەکییەکەی بە تایبەت لە ساڵی 2018 تا ئێستا گەشەی بەرچاوی هەبووە.
گەروسی ڕایگەیاندووە کە چەندین لایەنی ئێران سەرقاڵی تاوتوێکردنی ئەم بابەتەن کە ئایا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەم وڵاتە پێویستیان بە چەکی ناوەکی هەیە یان نە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و بەرپرسانی باڵای ئێران بەردەوام ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە کە تاران لە هەوڵی درووستکردنی چەکی ناوەکیدا بێت./.