بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی فەڵەستین و هەنگاوەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، جەختیکردەوە کە دەبێت هەڵوێستێکی ڕوون لە بەرامبەر ئەم گۆڕانکارییانەدا هەبێت.
ناوبراو وتی: ئاشکرابوو کە دوژمنی زایۆنیستی لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ئاگربەستی غەززەدا خۆی دەدزێتەوە، بە تایبەت لە کاروباری مرۆییدا، بەڵام برادەرانی حەماس سەرجەم بەڵێنەکانیان جێبەجێ کردووە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵی گەڕانەوە بۆ کۆمەڵکوژی لە ڕێگای برسیکردنی خەڵکی غەززەوە دەدات و ئەمەش قبووڵنەکراوە.
سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی وتی: ئێمە تەنیا 4 ڕۆژ دەرفەت دەدەین تا هەوڵەکانی نێوەندگێڕەکان بگەنە ئەنجام و لە ئەگەر بەردەوامی داخستنی خاڵە سنورییەکان و ڕێگری لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە، چالاکییە دەریاییەکانی هێزەکانی یەمەن لە دژی دوژمن دەست پێدەکاتەوە./.