بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤیتامینەکان مادەیەکن کە جەستە ناتوانێت بەرهەمی بهێنێت و دەبێت لە ڕێگەی خۆراکەوە دابین بکرێت، بەڵام جەستە دەتوانێت ڤیتامین D بەرهەم بهێنێت. جەستە مرۆڤ کاتێک بەر تیشکی خۆر دەکەوێت ڤیتامین D بەرهەم دەهێنێت. تیشکی خۆر تاکە سەرچاوەی ڤیتامین D نییە و هەندێک خۆراکیش بڕی ڤیتامین D لە جەستەدا زیاد دەکەن. ڤیتامین D بۆ پاراستنی تەندرووستی ئێسک و ددان زۆر گرنگە و بۆ ڕێگریکردن لە شەکرەی جۆری1 و زۆر نەخۆشی کاریگەرە.
سەرچاوە گرنگەکانی ڤیتامین D بریتین له:
1- ماسی سەلەمون، شاماسی و ساردین
2- ڕۆبیان
3- زەردێنەی هێلکە
4- قارچک
5- شیری مانگا
6- ئاوی پرتەقاڵ
7- دانەوێڵە
8- تیشکی خۆر./.