بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس بە بۆنەی 8 ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان، بەیاننامەیەکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە ” شەهیدبوونی زیاتر لە 12 هەزار ژنی فەڵەستینی و بریندار و دەستگیرکردنی هەزاران ژنی دیکە و هەروەها ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس لە کەرتی غەززە بە پەڵەیەکی ڕەش بۆ مرۆڤایەتی دادەنرێت “.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ” ژنانی فەڵەستینی ڕوبەڕوی ئەشکەنجە و ئازاری دەروونی و جەستەیی بوونەتەوە و ئەمەش بە واتای پێشێلکردنی ئاشکرای سەرجەم یاسا و جاڕنامە نێودەوڵەتییەکانە “.
حەماس ڕایگەیاندووە کە ” ئەوەی بە سەر ژنانی فەڵەستینی هاتووە، سیاسەتی دووفاقیی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ مامەڵەکردن لە گەڵ دیلەکانی ئێمە پیشان دەدات “./.