بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کینگسلی کومان ماوەیەک لەمەوبەر گرێبەستەکەی تا هاوینی2027 لە گەڵ بایرن میونشن نوێکردەوە بەڵام پێدەچێت نیازی بەردەوامبوونی لە گەڵ یانەکە نەبێت و ئامادەیە بەزووترین کات بڕوات. ڕوونە ئەو وەک یاریزانانی دیکه دەیەوێت تۆپی پێی ئەورووپا جێبهێڵێت.
کینگسلی کۆمان دەیەوێت دەرفەتی زیاتری هەبێت بۆ ئەوەی لە یارییەکاندا ئامادە بێت، لەهەمانکاتیشدا بیر لەوە دەکاتەوە پارەی زیاتر لە تۆپی پێ پەیدا بکات. لەم بارەیەوە میدیا وەرزشییەکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاندووە کە ئەم یاریزانە بەنیازە لە گۆڕانکاری وەرزشی هاوینی ساڵی داهاتوودا بچێتە خولی سعوودیەوە. پێشبینی دەکرێت یانەی بایرن میونشن بە 30 تا40 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشێت.
له ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین یانەی سعوودیه چاودێری بارودۆخی ئەم یاریزانەنیان کردووە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دانوستانەکان لە بەهاری داهاتووەوە بە فەرمی ئەنجام دەدرێن بۆ کۆتایی هێنان بە گواستنەوەی کینگسلی کۆمان بۆ خولی سعوودیە./.