بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکەم وەرزی جامی جیهانی یانەکان لە 15 حوزەیران تا 13ی تەمموزی 2025 بەڕێوەدەچێت. ئەمە گەورەترین ڕووداوی سەربەخۆی تۆپی پێی یانەکانی فیفا دەبێت کە لە ئەمریکا لە گەڵ 32 یانەی سەرەکی بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی فیفا، جیانی ئینفانتینۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ، بە فەرمی لە جامی جیهانی یانەکانی تۆپی پێ ڕوونوێنی کرد. 32 یانەی سەرەکی جیهان لەم یارییانەدا بەشداری دەکەن و بەسەر 8 گرووپدا دابەشکراون./.