بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، شەوی هەینی 7 ی ئاداری 2025 لە شاری سعوودیە، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک کۆتایی هات.
لەو بەیاننامەیەدا وڵاتانی ئەندام بە توندی ئیدانەی پیلانگێڕییەکانیان دژ بە گەلی فەڵەستین بە تایبەت دەرکردنی زۆرەملێی دانیشتووانی کەرتی غەززە کرد و هەروەها ئیدانەی هێرش و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سوریا کرا.
لەو کۆبوونەوەدا پرۆژەکەی میسر بۆ ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە پەسەندکرا.
بیستەمین کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بە ناونیشانی ” دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر فەڵەستین و پرۆژەکانی کۆچی زۆرەملێی ئەوان ” ڕۆژی هەینی 7 ی ئاداری 2025 لە سەر پێشنیاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری جەدەی سعوودیە بەڕێوەچوو./.