بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مانۆڕی هاوبەشی ئاسایشی دەریایی نێوان ئێران، چین و ڕووسیا بە بەشداریی کەشتییە دەریاییەکانی چین و ڕووسیا و کەشتییە شەڕکەرەکان و پشتیوانی هێزی دەریایی چین و ڕووسیا و هەروەها کەشتییەکانی سوپای ئێران و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ناوچەی باکوری زەریای هیندستان بەڕێوەدەچێت.
مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم مانۆڕە، بەهێزکردنی ئاسایش و بناغەکانی لە ناوچەکە و فراوانکردنی هاوکارییە فرەلایەنەکانە لە نێوان وڵاتانی بەشداربوودا، هەروەها پیشاندانی نیازپاکی و توانای ئەم وڵاتانە بۆ پشتیوانیکردنی هاوبەشی ئاشتی جیهانی و ئاسایشی دەریایی و درووستکردنی کۆمەڵگایەکی دەریایی کە داهاتوویەکی هاوبەشی هەبێت.
ئامانجەکانی دیکەی ئەم مانۆڕە بریتین لە بەهێزکردنی ئاسایشی بازرگانی دەریایی نێودەوڵەتی، بەرەنگاربوونەوەی چەتەی دەریایی و تیرۆری دەریایی، کردەوەی مرۆیی، ئاڵوگۆڕی زانیاری لە بواری گەڕان و ڕزگارکردنی دەریایی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی ئۆپەراسیۆنی و تاکتیکی.
لە کۆتایی ساڵی 2024، مەشقی هاوبەشی ئاسایشی دەریایی ئێران، چین و ڕووسیا لەم ناوچەیەدا بەڕێوەچوو./.