بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیۆنێل مێسی دوای ماوەیەک دووری لە یارییەکان و دەنگۆی زۆر کە لەبارەی بارودۆخی ئەو و ئەگەری پێکانەکەیەوە هەبوو، ڕۆژی شەممە گەڕایەوە بۆ ڕاهێنانی وەرزشی ئینتەرمیامی کە ئەمەش دەتوانێت هێمایەکی ئەرێنی بۆ تیپەکەی بێت.
خاڤیێر ماسکارانۆ ڕاهێنەری ئینتەرمیامی، بە هیوای ئەوەی که ئەم یاریزانە بگەڕێتەوە بۆ دۆخی باشی خۆی بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە وریا دەبێت لە دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا مێسی به تەمەنی 37ساڵە دەتوانێت یاری بکات یان نا.
خاڤیێر ماسکارانۆ لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان ڕایگەیاند: مێسی زۆر باشترە. ئێمە گەشبینین کە ئەگەر هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە بچێت، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەو لە پێکهاتەی تیپەکەدا بێت. دەبێت بزانین دۆخەکە چۆن دەڕوات، بەڵام هێشتا دەبێت ڕاهێنانی زۆر بکەین بۆ ئامادەکردنی تیپەکە، ڕاهێنانی وەرزشیمان هێشتا ماوە و ناتوانم هیچ لێدوانێک لە سەر شتێک بڵێم./.