بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، رۆناڵدۆ جونیۆر توانیویەتی جیهانی تۆپی پێ سەرسام بکات بە نوێترین ئاستە درەوشاوەکانی لە یانەی نەسری سعوودییەوه. ئەو وەک باوکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاری دەکات و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕن لە کاردانەوەی ئەرێنی سەبارەت بە دریبڵ و گوڵەکانی ئەم یاریزانە گەنجە.
لە ڕاستیدا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کێشەیەکی هەیە کە لەوانەیە تێبینی نەکرابێت. کێشەیەک جگە له تۆمارکردنی هەزار گۆڵ یان یاریکردن له مۆندیالی داهاتوو. ئەم کێشەیە یاریکردنە لە گەڵ کوڕەکەی خۆی. شتێک کە چەند ساڵێک لەمەوبەر مەحاڵ بوو، بەڵام دوای نمایشی ئەم دواییەی کوڕەکەی، ئێستا زیاتر عەقڵانی دەردەکەوێت.
ڕۆناڵدۆ خۆی وتوویەتی ئەم کێشەیە زۆر لە مێشکیدا هەیە. ئەو سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: من ئەم شتەم زۆر خۆشدەوێت. دەبینین لە داهاتوودا بارودۆخەکان چۆن دەبێت. کاتێک دێت ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ دەکەم و کوڕەکەم بەردەوام دەبێت لە ڕێگاکەم و ئەمەش بەندە بە بڕیاری کوڕەکەمەوە. ئەو بە ڕێگای خۆیدا دەڕوات، ڕێگای پیشەیی خۆی. من شانازی بە هەر شتێکەوە دەکەم کە ئەو بیەوێت ئەنجامیبدات./.