بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد شەرع کە دەسەڵاتە خۆسەپێنەکەی بە هۆی کوشتاری خەڵکی نازڕازیی سوریا ڕوبەڕوی ڕەخنەیەکی زۆری نێودەوڵەتی بووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە شەڕ و پێکدادانەکان بەشێک لەو ڕووداوانە بوون، پێشتر پێشبینیکراوبوون.
ناوبراو دڵنیایی دایە خەڵکی سوریا کە هیچ مەترسییەک لە ئارادا نییە و ئەم وڵاتە دەتوانێت بە گەورەیی و کەرامەتەوە بمێنێتەوە.
ئەحمەد شەرع وتی کە سوریا بەرەو پێش دەڕوات و هیچ کات بۆ دوا ناگەڕێتەوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودو پارێزگاکانی لازقیە و تەرتووس شەڕ و پێکدادانێکی قورسی بە خۆوە بینی و بە سەدان کەس لە لایەن هێزەکانی دەستەی تەحریری شامەوە بوونە قوربانی./.