بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تامی بروز وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتن ڕێگا بە تاران نادات هیچ بڕە یارمەتییەکی ئابوری و دارایی بدرێت و ئامانج لەم گوشارانەش کۆتایی هاتنی هەڕەشە ناوەکییەکانی ئێران و کەمکردنەوەی بەرنامەی موشەکی بالستییە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کۆتایی بە پشتبەستن بە سەرچاوەی وزەی ئێران بێنێت.
ئەمریکا لە ساڵی 2018 ەوە چەندین جار لێخۆشبوونی بۆ عێراق دەرکرد تا بتوانێت غاز و کارەبای ئێران هاوردە بکات.
بەم بڕیارەی ئەمریکا، عێراق بۆ دابینکردنی سووتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنەری کارەبا تووشی قەیرانێکی گەورە دەبێتەوە./.