بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجتەبا ئەمانی بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە شاری جەدەی سعوودیە، وتی: چاوەڕوان دەکرێت وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لەبری دەرکردنی بەیاننامەی ئیدانەکردن، هەنگاوی بەپەلە و کاریگەر لە بەرامبەر تاوان و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵبگرن.
ناوبراو سەبارەت بە سوریا وتی: بە هۆی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییەوە دۆخی سوریا تێکچووە و هەندێک لە وڵاتانی عەرەبیش نایانەوێت سوریا سەقامگیر بێت.
ئەمانی هەروەها وتی کە پشتیوانی لە خۆڕاگری، تەنیا ڕێگایەکە کە دەتوانێت ڕژێمی زایۆنیستی ڕابگرێت./.