بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆخی خراپی تیپی مانچستەرسیتی هێشتا باشتر نەبووە. ڕۆژی ڕابردوو تیپی مانچستەرسیتی لە هەفتەی28 خولی بەریتانی بەرامبەر تیپی نۆتینگهام فۆڕێست یاری کرد و شکستیهێنا. مانچستەرسیتی لەم وەرزەدا تووشی دۆڕانێکی دیکە بوو.
نیکۆ گۆنزالێس یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی مانچستەرسیتی لە وتووێژێکدا سەبارەت بەم یارییەوە ڕایگەیاند: بەڕاستی یارییەکە زۆر قورس بوو. دەمانزانی ئەم یارییە قورس دەبێت. دەرفەتی باشمان بۆ گۆڵکردن هەبوو. ئێمە لە گێمی یەکەمدا لە تیپی بەرامبەر باشتر بووین. پێموایە لە گێمی دووەمدا یارییەکە قورستر بوو. کاتێک لە خولەکەکانی کۆتایی دۆڕاویت، ئاسان نییە بۆت که قبوڵی بکەیت.
ناوبراو وتیشی کە یارییەکەیان لە ئاستی خوارەوەی ئێمەوه بوو. جگە لەو گۆڵەی کە تۆماریان کرد، هیچ هەوڵێکی باشتریان بەرامبەر ئێمە نەدا. ئەمە مانای ئەوەیە کە ئێمە بە درووستی بەرگریمان کرد. سەختە، بەڕاستی سەختە ئەم دۆڕانە قبوڵ بکەیت. بەڵام دەبێت بەردەوام بین لە کارەکانمان و هەوڵبدەین بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامانەی کە دەمانەوێت./.