بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە هۆی ڕووداوە ناوخۆییەکانی سوریاوە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ئاوارە و بە ناچار پەنایان بۆ ناوچەکانی دەرەوەی شار و گوندەکان بردووە. سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاندووە کە 745 کەسی مەدەنی کوژراون و کۆی گشتی کوژراوەکان گەیشتووەتە 1018 کەس.
بە وتەی ئەو سەرچاوانە، ژمارەیەکی زۆر لە تەرمی کوژراوەکان هێشتا لە سەر شەقامی شارەکان و ڕێگای گوندەکاندان و خەڵک ناوێرن لە ترسی هێزەکانی دەستەی تەحریری شام تەرمەکان بنێژن.
ڕێکخەری کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا و هەروەها ڕێکخەری کاروباری مرۆڤدۆستانەی ناوچەیی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئەم وڵاتە، لە بەیاننامەیەکی جیاجیادا ئیدانەی توندووتیژیی هێزەکانی حکومەتە کاتییەکەی دیمەشقیان کردووە و داوایان لە دەسەڵاتی ئەم وڵاتە کردووە دەستبەجێ توندووتیژییەکان ڕابگرێت./.