بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل سەپاندنی سیستەمی سیاسی دەرەکیی بە سەر فەڵەستینییەکاندا ڕەتکردەوە و جەختیکردەوە کە هیچ کەسێک ناتوانێت فەڵەستینییەکان ناچار بە جێهێشتنی نیشتمانی خۆیان یان گۆڕینی نیشتمانەکەیان بە خاکێکی دیکە بکات.
ناوبراو وتی: تا ئەو کاتەی داگیرکاران لە سەر خاکی فەڵەستین بن، چەکی خۆڕاگریش بەردەوام و ئامادە دەبێت.
خالید مەشعەل وتی کە خەباتی چەکداری تەنیا ڕێگای بەدیهاتنی مافە زەوتکراوەکانی گەلی فەڵەستینە.
سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین سەبارەت بە مەترسییەکانی بەردەم کەرتی غەززە و دانیشتووانەکەی هۆشداری دا و وتی: ئەم پیلانە تەنیا بۆ کەرتی غەززە نییە و بۆ کەرتی خۆرئاواش درێژ دەبێتەوە و هەڕەشە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بە تایبەت میسر، ئەردەن و وڵاتانی دیکەی عەرەبی دادەنێت./.