بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ڕووداوەکانی سوریا وتی: لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا بە تایبەت لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سوریا، ڕووداوی تاڵ و دڵتەزێن بینراوە، ئێمە نیگەرانی خۆمان سەبارەت بەو ڕووداوانە، بە تایبەت توندووتیژی و گرتنی بارمتە و هەر شێوازێکی دیکە، دەربڕیوە و کردەوەی وەهاش بە توندی ئیدانە دەکەین.
ناوبراو وتی: هەر چەشنە توندووتیژی و کوشتاری خەڵکی مەدەنی، قبووڵکراو نییە و ئیدانە دەکرێت. دەستدرێژی بۆ بەشێک لە دانیشتووانی عەلەوی، مەسیحی و کەمینەکانی دیکە، هەست و ویژدانی مرۆڤایەتیی لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بریندار کردووە.
بەقایی وتی: ئەم دۆخە تاقیکردنەوەیەکی جیدییە بۆ حکومەتی نوێی سوریا تا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی بۆ پاراستنی گیان و ماڵی خەڵک جێبەجێ بکات، هەروەها ئەو لایەنانەی کە لە گۆڕانکارییەکانی سوریادا ڕۆڵیان هەبووە، بەرپرسیارێتی گرنگیان لەم بوارەدا دەکەوێتە ئەستۆ./.