بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا ئیتالییەکان دوای شکستی زەلیلکەری یۆڤێنتوس بەرامبەر ئەتالانتا بە ئەنجامی0-4 لە خولی ئەو وڵاتە، بە شێوەیەکی نەرێنی سەیری تیاگۆ مۆتا، ڕاهێنەری ئەم تیپە دەکەن و تەنانەت هەندێک لە میدیا وەرزشییەکان دەڵێن ئێستا ئەم ڕاهێنەرە لە مەترسی لەدەستدانی کارەکەیدایە.
یۆڤێنتوس ڕۆژی یەکشەممە تووشی قورسترین شکستی ئەم وەرزە بوو بەرامبەر ئەتالانتا. هەروەها ئەم شکستە مانای ئەوەیە کە یۆڤێنتوس جارێکی دیکه شەش خاڵ لە دوای ئەتالانتایە. ئەگەری ئەوە هەیە تیپەکانی دیکه بە تۆمارکردنی خاڵ لە یارییەکانی داهاتوودا پێش یۆڤێنتوس بکەون.
تاکە هیوای یۆڤێنتوس بۆ ئەم وەرزە ئەوەیە کە لە نێوان چوار تیپی سەرەکی ڕیزبەندیدا بێت. بەڵام سەرەڕای ئەم بارودۆخانە، ئێستا تیاگۆمۆتا تا کۆتایی ئەم وەرزە لە مەترسییەکی گەورەدایە بۆ لەدەستدانی کارەکەی. بەدەستهێنانی پلەی چوارەمی ڕیزبەندی لەوانەیە لە ڕووی ئابورییەوە ئەرێنی بێت بۆ یۆڤێنتوس، بەڵام لە ڕووی ئامانجە وەرزشییەکانیانەوە سەرکەوتن نییە./.