بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەبارەت بە ڕووداوەکانی ڕۆژانی ڕابردووی سوریا وتی: ڕووداوەکانی سوریا پێداگری گرووپە تەکفیرییەکان بۆ درێژەدان بە کردەوە دڕندانە و تاوانکارییەکانیان پیشان دەدات.
ناوبراو وێڕای بە توندی ئیدانەکردنی کوشتاری دڕندانەی خەڵکی مەدەنی لە لایەن گرووپە تەکفرییەکانەوە، وتی: لایەنگرانی سیاسی و سەربازی و دارایی تەکفیرییەکان، هاوبەشی تاوانەکانی ئەوانن.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: گرووپە تەکفیرییەکان لە سوریا تاوانەکانی خۆیان بە ڤیدیۆ تۆمار دەکەن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان دەکەنەوە و لەوپەڕی دڕندەییدا شانازی بەو تاوانانەوە دەکەن.
ڕاشیگەیاند کە تەکفیرییەکان جێبەجێکاری فەرمانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستین و خزمەت بەوان دەکەن و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی سوریا لەناو دەبەن./.