بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆکاری قەیرانە چاوەڕوانکراوەکەی کەرتی کارەبای عێراق ئەوەیە کە سەرەڕای ڕاگیرانی ئەو غازەی لە ئێرانەوە دەهات، ماوەی چەند مانگێکە کارەباکەیش ڕاگیراوە، هۆی هەموو ئەمانەش ئەو گەمارۆیانەیە کە ئەمریکا خستوویەتە سەر غازی ئێرانی، ئەم هەنگاوانەی ئەمریکا بۆ سەر حکومەت و گەلی عێراقە کە هەوڵیان داوە گوشارە نامرۆڤانەکانی دۆناڵد ترەمپ ڕەت بکەنەوە.
لەم چەند ڕۆژەدا بە هۆی دابەزینی پلەی گەرماوە بڕینی کارەبا زیاتر بووە. بەم پێیە بێت بڕینی کارەبا لە وەرزی هاویندا زۆر زیاتر دەبێت. لە ئەنجامدا وا چاوەڕوان دەکرێت کارەبا ڕوبەڕوی شەپۆلی ڕەخنەکانی خەڵک ببێتەوە.
لوئەی خەتیبی وەزیری پێشووتری کارەبا پێشبینیی ئەو کارەساتەی کردووە کە لە داهاتوودا بەرۆکی عێراقییەکان دەگرێت، بەتایبەت ئەگەر ڕێژەی کارەبا لە هاوینی داهاتوودا بۆ پەنجا لە سەد کەم ببێتەوە، ئەوا بڕی پێدانی کارەبا بۆ 12 کاتژمێر کەم دەبێتەوە. پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە: کەی عێراق دەتوانێت لەژێر هەژموونی ئەمریکا ڕزگاری ببێت؟/.