بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەکارهێنانی هەندێک خۆراک بە بڕێکی هەڵە مەترسی جەڵتەی مێشک زیاد دەکات و مرۆڤ دەخاتە مەترسی تووشبوون بە جۆرەها نەخۆشییەوە. ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزا و فلاڤۆنۆید و دژە ئۆکسێنەر و چەوری سەوزەی تەندرووست، دەبێتە هۆی تەندرووستی دڵ و خوێنبەرەکان و کەمکردنەوەی مەترسی جەڵتە لە مرۆڤدا.
ئەو خۆراکانەی کە مەترسی جەڵتەی مێشک لە تۆ دوور دەخەنەوە بریتین له:
1- سەوزەکان:
بە پێ توێژینەوەکان، سەوزە دەتوانێت بەهێزترین هۆکار بێت بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و مەترسی جەڵتە لە سەدا 20 کەم دەکاتەوە.
2- دانەوێڵە:
خواردنی دانەوێڵە مەترسی جەڵتەی مێشک کەم دەکاتەوە. بەلانیکەمەوە 3 جار لە ڕۆژێکدا دانەوێڵە بخۆ بۆ خۆپاراستن لە جەڵتە.
3- سیر:
سیر یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان بۆ ڕێگریکردن لە جەڵتە. توێژینەوەکان دەریدەخەن خواردنی بەردەوامی سیر مەترسی جەڵتە لە سەدا 50 کەم دەکاتەوە.
4- کەلەرم:
کەلەرم دژە ئۆکسێنەری بەسوود و ترشە چەوری ئۆمیگا3 و ڕیشاڵ و فۆلێت و پۆتاسیۆم و لوتین و تێکەڵەیەک لەخۆدەگرێت کە پێی دەوترێت گلوکۆراپامین کە ڕێگری لە گیرانی خوێنبەرەکان دەکات و ئەمەش دەتوانێت مەترسی جەڵتە کەم بکاتەوە.
5- تەماتە:
ڕێژەیەکی بەرزی لیکوپین لە تەماتە مەترسی جەڵتە لە سەدا 55 کەم دەکاتەوە./.