بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماندووبوون دەتوانرێت بە گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان یان خۆراک یان چارەسەری نەخۆشییەک باشتر بکرێت. ماندوێتی هەستکردنە بە لاوازی و کەمی وزە لە جەستەدا. جگە لەوەش دەتوانێت جەستەیی و دەروونی بێت یان تێکەڵەیەک لە هەردووکی بێت. هەموو کەسێک لە ساتەکانی ژیانیدا تووشی ماندوێتی بووە.
بەڵام هەندێک جار لەوانەیە نیشانەی نەخۆشییەکی جەستەیی یان دەروونی بێت. لەم حاڵەتەدا، ماندووبوون بەردەوامە، لە گەڵ پشوودان کەم نابێتەوە و بە تێپەڕبوونی کات بەرەو پێشەوە دەچێت و هاندان، وزە و تەرکیزی مرۆڤ کەم دەکاتەوە.
ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ماندوێتی بریتین لە:
1- کەمی ماددە خۆراکییەکان:
ئاسن، ڕیبۆفلاڤین، نیاسین، ترشی پانتۆتنیک، پیریدۆکسین، فۆلێت، ڤیتامین 12B، ڤیتامین D، ڤیتامین C، مەگنیسیۆم.
2- فشار:
هەرچەندە هەبوونی بڕێکی کەم لە فشار لە حاڵەتە جیاوازەکاندا ئاساییە، بەڵام فشاری درێژخایەن پەیوەندی بە ماندوێتییەوە هەیە. لە ڕاستیدا فشاری درێژخایەن دەتوانێت ببێتە هۆی ماندوێتی زۆر.
3- زۆر خواردنی کافئین:
هەرچەندە خواردنەوەکانی کافاین وەک قاوە وزەی کاتیت پێدەبەخشن، بەڵام ڕەنگە زۆر بەکارهێنانیان لەوانەیە وردە وردە ماندووت بکات. خواردنەوەی زۆری کافاین پەیوەندی بە زیادبوونی فشاری دەروونی شەوانە، کەمخەوی، کەمبوونەوەی گشتی کاتەکانی خەو و خەواڵوویی لە ڕۆژدا هەیە./.