بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە پرسی چەکداماڵین تەنیا لە هەلومەرجێکدا قبووڵکراوە کە ئاسۆ و ڕێگایەکی سیاسی ڕوون سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینی بوونی هەبێت.
سەرچاوە زایۆنیستییەکان ڕایانگەیاندووە کە بزوتنەوەی حەماس لە دانوستانەکانی لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی، بەڵێنی ئەوەیداوە کە لە بەرامبەر ئاگربەستێکی هەمیشەیی و ئازادکردنی دیلەکانی بە ڕێکەوتنێکی دەستەبەرکراو لە لایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە، ئامادەیە چەکەکانی دابنێت./.