بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم غەریب ئابادی وتی: پاش ئەو هەمەوو تاوان و دڕندەییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، ئەو وڵاتانەی بانگەشەی بەرگری لە مافی مرۆڤ دەکەن، چیتر ناتوانن باس لە مافی مرۆڤ بکەن و لایەنەکانی دیکە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار بکەن.
ناوبراو وتی: ئەوانەی بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکەن و لە دژی ئێران بڕیار دەدەن، خۆیان کەوتوونەتە پێشێلکردنی مافەکانی گەلی ئێران و بە سزا و گەمارۆ زاڵمانەکانیان گیانی ملیۆنان کەسیان لە ئێران خستووەتە مەترسییەوە.
غەریب ئابادی وتی: ئەو وڵاتانە ئەگەر ڕاست دەڵێن کە لایەنگری مافی مرۆڤن، با سزا و گەمارۆ تاکلایەنەکانیان لە دژی گەلی ئێران هەڵبوەشێننەوە./.