بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامارە فەرمییەکان پیشان دەدەن کە نزیکەی 690 هەزار جۆرەکانی ئۆتۆمبێل لە پارێزگای کرماشاندا بوونیان هەیە و لە سەدا 65 ی ئەمەش لە شاری کرماشاندا هاتووچۆ دەکەن.
پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە کە بۆ هەر سێ کەس یەک ئۆتۆمبێل بوونی هەیە.
لە ساڵی 1403 ی کۆچی هەتاویدا 488 کەس لە پارێزگای کرماشان بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لە دەستداوە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردووی کە ژمارەی قوربانییەکان 497 کەس بووە، دابەزین پیشان دەدات.
پزیشکی دادی کرماشانیش ڕایگەیاندووە کە ژمارەی بریندارەکانی 10 مانگی ڕابردووی ئەم پارێزگایە بە ڕووداوی هاتووچۆ، 9 هەزار و 875 کەس (3 هەزار و 37 ژن و 6 هەزار و 838 پیاو) بووە کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کە 9 هەزار و 548 کەس بووە، بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە./.