بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی مانچستەریۆنایتد بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە پلانی هەیە ئۆڵدترافۆرد کە زیاتر لە 100 ساڵە شوێنی ئەم یانە و هاندەرانی خۆیەتی بەجێبهێڵێت. لە ڕاستیدا، مانچستەریۆنایتد دەیەوێت یاریگایەکی نوێ درووست بکات بۆ جێگرتنەوەی ئۆڵدترافۆرد کە جێگەی 100 هەزار لایەنگر بێت و هەروەها دەبێتە گەورەترین یاریگای بەریتانیا و ڕکابەری یاریگای کامپ نۆ.
یانەی مانچستەریۆنایتد لە جیاتی نۆژەنکردنەوەی ئۆڵدترافۆرد کە جێگەی 74 هەزار کەس دەگرێتەوە و کۆن بووە، بڕیاری درووستکردنی یاریگایەکی نوێی داوە. یاریگای ئێستا لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا میوانداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی نەکردووە و بۆ میوانداریکردنی یۆرۆی 2028 لە بەریتانیا هەڵنەبژێردراوە.
پلانی یانەی مانچستەر یونایتد ئەوەیە کە یاریگا نوێیەکە بکاتە باشترین یاریگای جیهان. لە گەڵ خەرجکردنی زیاتر لە 2 ملیار پۆند بۆ یاریگایەک کە توانای جێگەی زیاتر لە 100 هزار کەسی لە ڕۆژێکدا هەیە، مانچستەر یونایتد شوێنێکی نوێی دەبێت بۆ پەیداکردنی پارە. ئەگەر ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ بکرێت، ئەم یاریگا نوێیە دەبێتە دووەم گەورەترین یاریگای تۆپی پێ لە ئەورووپا دوای کامپ نۆ./.