بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو یانەی ئیستقلالی ئێران لە قۆناغی 8ی خولی ئاسیا لە ڕیاز بەرامبەر نەسری سعوودیه شکستی هێنا و لە پاڵەوانێتییەکە دوورخرایەوە. جۆیل کۆجۆ یاریزانی یانەی ئیستقلال دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە وێنەیەکی خۆی لە گەڵ درێسی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەژماری فەرمی خۆیدا بڵاوکردەوە و ئەوەش وای لێکرد کە تووشی کێشە بێت.
ئەم کارەی جۆیل کۆجۆ هاندەرانی نیگەران کردووە و پێیان وایە نەدەبوو ئەو یاریزانە دوای دۆڕاندنەکەی بەرامبەر نەسر وێنەیەکی بەو شێوەیە بڵاو بکاتەوە. ئەمڕۆ بەڕێوەبەرانی یانەی ئیستقلال بە جۆیل کۆجۆ سەبارەت بەم وێنەیە هۆشدارییاندا، ئەمەش وای لێکرد که وێنەکە لە هەژماری فەرمی خۆیدا بسڕێتەوە./.