بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید فەیسەڵ عەلیشا سەبارەت بە هەڕەشە و داوای دانوستانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ئێران وتی: ئەمە سیاسەت و تێڕوانینێکی دژ بە یەکە و ناکرێت لە یەک کاتدا هەم هەڕەشە بکرێت و هەم داوای دانوستانیش بکرێت.
ناوبراو وتی: ئێران پێگەیەکی ژئۆستراتیژیی لە ناوچەکەدا هەیە و کاتێک شەڕی غەززە دەستیپێکرد، گرنگی ئەم وڵاتە زیاتر بوو، ئێران تەنیا وڵاتێک بوو کە بە هێرشی سەربازی وەڵامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی دایەوە.
ئەو شارەزا پاکستانییە وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دابینکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە بەردەوام پێشنیاری هاوکاری و پێکهێنانی هاوپەیمانیی کردووە.
سەید فەیسەڵ عەلیشا وتی: هێزی دەریایی ئێران لە کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمۆز باڵادەستە و پێویستە ئەمریکییەکان پێش هەر هەڵەیەکی سەربازی لە دژی ئێران بیر لە ئاکام و لێکەوتەکانی بکەنەوە./.