بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە ” زۆر بەداخەوە کە حکومەتی ئەمریکا بڕیاریداوە خەڵکی بێتاوانی عێراق بکاتە ئامانج بە ڕێگریکردن لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک کارەبا، بە تایبەت لە کاتێکدا کە نزیک دەبنەوە لە مانگە گەرمەکانی ساڵ “.
ناوبراو جەختیکردەوە کە ” ئێمە لە گەڵ خەڵکی عێراقین و پابەندی بەڵێنەکانی خۆمانین بۆ هاوکاری لە پێناو بەرپەرچدانەوەی کردەوە نایاساییەکانی ئەمریکا “./.